ئەمڕۆ دووشەممە شاندێكی باڵای دەوڵەتی ئیماڕات گەیشتە هەولێر و بڕیارە ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن، ئامانج لە سەردانیكردنی شاندەكە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەكانی نێوان ئیماڕات و هەرێمی كوردستانە.
شاندە باڵاكەی دەوڵەتی ئیماڕات بە سەرۆکایەتی عەبدوڵا لووتا جێگری وەزیر و بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیماراتە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر پێشوازییان لێ كرا.
بڕیارە شاندە باڵاكەی دەوڵەتی ئیماڕات ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
ئامانجی سەردانی شاندەکەی دەوڵەتی ئیمارات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.