Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:54

سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی کرد.

 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بۆ کۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی، پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای دووی سەنگەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی و کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی و هەڤاڵ و دۆستانی دەکەم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

20 تشرینی یەکەم 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.