وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا، لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی وزەی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ، ئه‌مرۆ دووشەممە لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی غازی سروشتی رووسیا بۆ ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه لە کۆتایی ساڵی 2027 رێک كه‌وتن.
ئاژانسی هه‌واڵی " فرانس پرێس" ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئەم رێوشوێنە کە جێگەی مشتومڕی پەرلەمانی ئەوروپایە، بەهاری ساڵی ڕابردوو لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پێشنیارکراو و ئه‌مرۆ به زۆرینه‌ی ده‌نگی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: یەکێتیی ئەوروپا بە راگرتنی کڕینی غازی سروشتی رووسیا، هەوڵ دەدات سەرچاوەیەکی سەرەکیی دارایی بۆ شەڕی مۆسکۆ لە ئۆکرانیا وشک بکات.
ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌لای رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی پێشبینیكراو بوو، به‌ڵام رووسیا به فه‌رمی تا ئیستا هیچ روونكردنه‌وه و كاردانه‌وه‌یه‌كی دژی ئه‌م بڕیاره پیشان نه‌داوه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.