وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕایگەیاند هەر فەرمانبەرێک ئارەزووی ئەوە دەکات راژەکەی بگوازێتەوە بانکی نیشتیمان، دەتوانێ سیڤی خۆی بنێرێت.
ڕۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فەرمانبەران دەتوانن ڕاژەکەیان بگوازنەوە بانکی نیشتیمان کە بانکێکی حکوومیی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی پێ دراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئارەزوو دەکات راژەکەی بگوازێتەوە سەر بانکی نیشتیمان، بە مەبەستی دانانی سەرۆکی بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان فەرمانبەران دەتوانن لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی دیاریکراو پڕبکەنەوە و دواتر چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
لەڕێگای ئەم لینکەوە فۆرمی دیاریکراو پڕبکەنەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.