وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پرۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە لە گوندی نزاری سەر بە شارەدێی سیدەکان جێبەجێ دەکەن، کە زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن. پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەزارەتەکەیە و لە ئێستادا 40%ـی کارەکانی تەواو بووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەزارەتەکە، پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی نزاری سیدەکان بە گوژمەی 378 ملیۆن و 770 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتەکە، پرۆژەکە بۆ دانیشتووانی سنوورەکە زۆر گرنگە و زیاتر لە 200 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەکەدا بە باشی بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 40%ـی کارەکانی تەواو بووە.
پرۆژەکە پێکهاتووە لە دانانی بۆریی پۆلی ئەسیلین، دروستکردنی خەزانی ئاو و دابەشکردنی بەسەر دانیشتووانی سنوورەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.