لە ئەمڕۆوە ڕاوی باڵندەی قوش بە هەموو جۆرەکانییەوە لە ناوچەی گەرمیان قەدەغە کرا و سەرپێچیکەران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان هەموو ڕاوچییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەش و بنکەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیانی ئاگادار کردەوە، ڕاوی باڵندەی قوش بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان هۆشداریی داوە هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە و دەدریتە دادگا و داوای لە هەمووان کردووە پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.