Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:11

لە کەرکووک ئوتۆمبێلێک خۆی کێشا بە تانکەرێکی ئاودا و دوو ئافرەت بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی پشتێنەی شاری کەرکووک و لە نزیک وێستگەی غاز ڕووی دا و لە ئەنجامدا دوو ئافرەت گیانیان لەدەست دا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی یەکەم، لە کاتێکدا کە تانکەرێکی ئاو لەسەر شەقامی پشتێنەی کەرکووک وێستاوە و خەریکی ئاودانی دارەکان بووە، ئوتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا ئەکسنت کە دوو ئافرەتی تێدا بووە، بە خێرایی خۆی بە تانکەرەکەدا کێشاوە و لە ئەنجامدا هەردوو سەرنشینی ئوتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی رایگەیاند ڕووداوەکە بە هۆی تیژڕەوییەوە بووە و پۆلیسی هاتوچۆ و هێزەکانی فریاکەوتنی کەرکووک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان لە ئوتۆمبێلەکە دەرهێناوە و بەرەو پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی ئازادی بەڕێیان کردوون.

هاووڵاتییەک لە شوێنی ڕووداوەکە بە هەڵۆ جەباریی ڕاگەیاند، شۆفێری ئوتۆمبێلەکە بە مۆبایل خەریکی وێنەگرتن بووە و بە خێرایی خۆی کێشاوە بە تانکەری ئاوەکەدا. گوتیشی هەردوو سەرنشینی ئوتۆمبێلەکە گەنج بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.