به‌هۆی کەموکوڕیی لە سیستەمی ئاسایش و چاودێریدا، لەم دواییانەدا چەندین مۆزەخانەی فەرەنسا بوونەتە ئامانجی دزی و دزیکردن، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش دزینی پارچه تاجێكی زێڕین له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیس پشتڕاست كرایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: به‌رپرسانی مۆزەخانەکە رایانگه‌یاندووه: دزییه‌كه له كاتی به‌ره‌به‌یاندا ئه‌نجامدراوه، له كاتێكدا بنكه‌یه‌كی پۆلیس 800 مه‌تر له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر دووره.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له پلانی دزییەکەدا چەندین نمونەی زێڕی راستەقینە كراوه‌ته ئامانج، وه‌كو تابلۆ و خشڵی زێڕ بە شێوەی سروشتی خۆی، به‌ڵام ته‌نیا فریای دزینی تاجێكی زێڕین و چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچووك كه‌وتوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كۆی پارچه زێڕه‌كان كه له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر دانراوه به بەهای نزیکەی 600 هەزار یۆرۆ خەمڵێندراوە.
لای خۆیه‌وه، لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دوای رووداوه‌كه رایگەیاند، گومان له‌وه‌دا نییه كه ئاسایش و چاودێری مۆزه‌خانه‌كان گرفتی تێدایه و ده‌بێت به‌زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت.
راشیگه‌یاندووه: به‌پێی زانیارییه‌كان دزەکان لە ماوەی حەوت خولەکدا دزیەکەیان ئەنجامداوە كه پێده‌چێت كه‌سانی به ئه‌زموون و بیانی بن، چونكه ئاسه‌واری پایسكیلی كاره‌بایی له نزیكی مۆزه‌خانه به‌جێهێڵدراوه.
جێی باسه، به‌رپرسانی مۆزەخانه‌ی لۆڤه‌ر بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: لە ساڵی 2024 دا پێشوازی لە نزیکەی نۆ ملیۆن سەردانکەر کرداوه، نزیکەی 80%یان كه‌سانی بیانیی بوونه.
لە رێگەی تۆڕی ئێکسەوە رایانگەیاندووە، "بە هۆکاری رووداوی دزییه‌كه مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر تا كاتێكی نادیار بە داخراوی دەمێنێتەوە".


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.