Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:06

فیلمێكی هیندی ماوه‌ی 30 ساڵه‌ له‌ سینه‌ماكانی هیندستان نمایش ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

 ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس"  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فیلمێکی کۆمیدی رۆمانسی کە ماوەی 30 ساڵە لە سینەمایەکی شاری مومبای هیندستان نمایش دەکرێت، بووه‌ته‌ درێژترین فیلم لە مێژووی سینەمای بۆلیوود دا له‌ڕووی پڕ بینه‌رییه‌وه‌

لە دوای بڵاوبوونەوەی لە 20ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1995، دیلوالێ دولهانیا لێ جاینگ (DDLJ، کورتکراوەی “دڵی ئازا بووکەکە دەبات”  ، ڕۆژانە لە سینەمای بەناوبانگی ماراتا مەندیر لە شاری مومبای هیندستان نمایش دەکرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هەموو رۆژێک، کاتژمێر 11:30 بەیانی بە 40 ڕوپیە (نزیکەی نیو دۆلار)، بینەران دەتوانن چێژ لەم چیرۆکە خۆشەویستییە وەربگرن لە نێوان گەنج و ژنێکدا کە بڕیار دەدەن تەحەدای دابونەریته‌كان بکەن.

لە دوای بڵاوبوونەوەی فیلمی "دڵی ئازا بووكه‌كه‌ ده‌بات" کۆمپانیای DDLJ ، شاروخانی ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای بۆڵیوودی کردووە بە ئەستێرەیەکی سینەمایی گه‌وره‌ له‌ پرۆشه‌ره‌كانی فیلمه‌كه‌دا.  

دوای سێ دەیە ئەم چیرۆکە ڕۆمانسییە کە ئێستا کلاسیکە ، بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە بینەرانی ئاشق و شه‌یدای فیلم له‌ هیندستان.

لای خۆیه‌وه‌، مانۆج دێسای، بەڕێوەبەری سینەمای "ماراتا مەندیر" لە شاری مومبای دەڵێت: "لە ڕۆژانی هەفتەدا، بەزۆری قوتابیان و هاوسەرە گەنجەکان سەردانیان دەکەن، به‌ڵام ڕۆژانی یەکشەممە پێشوازی لە نزیکەی 500 کەس دەکەین".

لە سینەمادا هێشتا بینەر هەمان حەماسەتی رابردوو نیشان دەدات.

فیلمەکە بەدواداچوون بۆ جیاوازی نێوان کراوەیی دوو گەنجی خۆشەویستی هیندی دەکات کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و پشت له‌ بەها کۆنەپەرستەکانی دایک و باوکیان ده‌كه‌ن.

نمایشکردنی فیلمەکە لە ساڵی 2015 بۆ ماوەیەکی کورت ڕاگیرا، بەڵام دوای شەپۆلێک لە ڕەخنەی هاووڵاتییان جارێكی تر گەڕایەوە بۆ هۆڵی سینەماکان.

لای خۆیه‌وه‌، ڕەخنەگری فیلمی سینه‌مایی هیندی "بارادواج" ده‌ڵێت: " فیلمه‌كه‌ هێمایەکی کولتووری وه‌رگرتووه‌، چونکە بە شێوەیەکی درەوشاوە بەرجەستەی گرژییەکانی نێوان دوو نەوەی کردووە."

 

 

 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.