Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 09:09

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەن و کێشەکانی هەولێر-ىەغدایان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی دوولایەنە، کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆبوونوەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.