Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:02

پاکستان و تالیبان لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند پاکستان و تالیبان لە پاش دانوستانی ئاشتی لە دەوحە کە بە ناوبژیوانیی قەتەر و تورکیا بەڕێوە چوو، لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتن.

ڕۆژی یەکشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند پاکستان و تالیبان، پاش گەڕی یەکەمی دانوستانەکانیان لە دەوحە، لەسەر ئاگربەست ڕێک کەوتن و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داهاتوودا دانوستانەکان درێژەیان هەبێت بۆ ئەوەی لە بەردەوامبوونی ئاگربەست و جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە دڵنیا بنەوە.

هاوکاتیش خواجە ئاسەف، وەزیری بەرگریی پاکستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕێککەوتنی دوو وڵات لەسەر ئاگربەستی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند "دوو دراوسێ ڕێز لە سەروەریی یەکتر دەگرن و زنجیرەی تیرۆر لە ئەفغانستانەوە بۆ پاکستان بە خێرایی ڕادەوەستێت".

پاکستان حکوومەتی تالیبان لە ئەفغانستان بە لەخۆگرتن و پشتیوانی لە تالیبانی پاکستانی تۆمەتبار دەکات کە لە لایەن ئیسلام ئابادەوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەناسرێن. بەڵام حکوومەتی تالیبان لە ئەفغانستان ئەم تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی تالیبان و سوپای پاکستان لە ڕۆژی شەممەی حەفتەی ڕابردوو دەستی پێ کرد و لە ماوەی حەفتەیەکدا دەیان کەس لە هەردوو لا کوژران و سەدان کەسیش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.