Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 01:45

کەلار.. گەنجێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 18ی تشرینی یەکەم، لە ناو شاری کەلار، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

ڕووداوەکە لەسەر شەقامی گشتی کەلار، بەرامبەر گەڕەکی حەمرین ڕوویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون خۆی کێشا بە گەنجەکەدا و بە سەختی برینداریکرد.

سەرەڕای هەوڵەکانی فریاگوزاری و گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.