هواوی مۆبایلی جۆری nova Flip S ی خستە بازاڕەوە، کە بە دیزاینێکی ناوازه و تایبەتمەندی بەهێز دروستكراوه و رکابەری مۆبایلی Galaxy Z Flipـی سامسۆنگ دەکات.
ئهمرۆ شهممه ، ئاژانسی ههواڵی "عێراق" له زاری میدیا جیهانییهكان بڵاویكردووهتهوه، مۆبایلەکە خاوەنی شاشەیەکی سەرەکی Foldable LTPO OLED بە قەبارەی 6.94 ئینج و شاشەیەکی دەرەکی 2.14 ئینجە، هەردووکیان بە فرێکوێنسی 120 هێرتز کاردەکەن،بە سیستەمی HarmonyOS 5.1 و پڕۆسێسەری Kirin 8030، لەگەڵ ڕامی 12 گێگابایت و بارگەی ناوخۆیی تا 512 گێگابایتە.
هەروەک کامێرای سەرەکییەکەی دووانەییە بە ڕوونی 50+8 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفییەکەی 32 مێگاپیکسڵە.
سەرەڕای ئەوەی پاترییەکەی بە توانای 4400 میلی ئەمپێرە و پشتگیریی بارگاویکەرەوەی خێرای 66 وات دەکات، هەروەها توانای بارگاویکردنەوەی پێچەوانەی هەیە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.