چین ئهمرۆ شەممە رایگەیاند، کە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی خولێکی نوێی دانوستانەکانی رێككهوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا له نزیكترین کاتدا، لەکاتێکدا هەردوو وڵات هەوڵدەدەن خۆیان لە شەڕێکی تری وێرانکەری گومرگی بەدوور بگرن.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: ئەم راگەیاندنە دوای پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە نێوان سەرۆکی دانوستانکاری چین، جێگری سەرۆک وەزیرانی چین، سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هات، کە لەو ماوەیەدا ئاڵوگۆڕی راشکاوانە و قووڵ و بنیاتنەر له نێوانیاندا ئەنجامدرا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین، گرژییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین لە هەفتەی رابردووەوە پەرەی سەندووە، دوای ئەوەی پەکین ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵی هەناردەکردنی زەوییە دەگمەنەکان تووندتر دەکات.
لای خۆیهوه، سکۆت بێسانت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی رایگەیاند، کە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتاکەی لیڤینگی چینی کۆدەبێتەوە بۆ ئامادەکاری بۆ دانوستانی زیاتر.
پێدەچێت حکوومەتی ئەمریکا هەوڵی هێوركردنهوهی دۆخەکە بدات، بهمهش دۆناڵد ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، شی جینپینگ، بەم زووانە راگەیاندووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.