Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 17:58

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کەسێک کوژرا و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند لە زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان کەسێک کوژرا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی هەینی، 17ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان و دامەزراوە مەدەنییەکانی ئەم وڵاتە کەسێک کوژرا و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ژێرخانی حیزبوڵڵا و ڕێکخراوێکیان بۆردومان کردووە کە گرووپە شیعەکان وەک پەردەپۆشێک بەکاریان هێناوە بۆ بنیاتنانەوەی پێگەکانیان.

جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان، هێرشەکانی سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی ئیدانە کرد و گوتی "دەستدرێژییە دووبارەبووەکانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی سیاسەتێکی سیستماتیکدایە بە ئامانجی وێرانکردنی ژێرخانی بەرهەمهێنان و ڕێگرتن لە بووژاندنەوەی ئابووری و بە ئامانجگرتنی سەقامگیریی نیشتمانی بە بیانووی ئەمنیی ساختە''.

سەرەڕای ئاگربەست کە چەند مانگێکە جێبەجێ کراوە، ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکان و دەڵێت پێکهاتەکانی حیزبوڵڵا و پێکهاتە سەربازییەکان بەتایبەتی لە باشووریی لوبنان بەئامانج دەگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.