Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:47

محەممەد جەواد زەریف: پەیوەندیی ئاسایی ئێران لەگەڵ جیهان بۆ رووسیا هێڵی سوورە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئێران رایگەیاند رووسیا وڵاتێکی گرنگی دراوسێی ئێرانە بەڵام هێڵێکی سووری هەیە ئەویش ئەوەیە ئێران نابێت هیچکات لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەیوەندییەکی ئاسایی هەبێت.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئێران رایگەیاند رووسەکان ڕێگایان نەدا ئێران سووتەمەنیی ئەتۆمیی خۆی لە وێستگەی ئەتۆمیی بووشێهر بەکار بێنێت و گوتیان ئەگەر وا بکەن ئێمە ئاسایشی ئەو بنکە ئەتۆمییە پشتڕاست ناکەینەوە لەبەر ئەوەی دەیانزانی ئەگەر ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بگاتە ئەنجام، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ جیهان ئاسایی دەبێتەوە.

جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتێژی، لە وڵامی لێدوانێکی سێرگێی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیادا کە گوتبووی میکانیزمی سناپ بەک لە دوایین رۆژەکانی دانوستانە ئەتۆمییەکاندا لە لایەن زەریف و جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکاوە خراوەتە ناو ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی گوتی ئەم میکانیزە نە پەیوەندیی بە گفتوگۆکانی من و جۆن کێرییەوە هەبووە و نە لە ڕۆژانی کۆتاییدا خراوەتە ناو ڕێککەوتننامەکەوە.

بە گوتەی زەریف ئەو کات لاڤرۆف پێشنیاری کردبوو هەڵپەساردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەی کاتی و بۆ ماوەی شەش مانگ بێت و هەر شەش مانگ جارێک نوێ بکرێتەوە بەڵام ئێران ئەوەی ڕەت کردووەتەوە.

زەریف گوتی رووسیا لە بیست ساڵی ڕابردوودا تەنیا جارێک لە ئەنجومەنی ئاسایش بە قازانجی ئێران دەنگی داوە و هەموو کات لە دژی ئێران بووە. هەر ڕووسیاش دژی بەئەندامبوونی ئیران لە ڕێکخراوی شانگهای بوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووسەکان هەم سەردانی قاسم سولەیمانی بۆ مۆسکۆ و هەم ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ جەنگی ئۆکراینایان لە ڕاگەیاندەکان بڵاو کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.