Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 08:59

سالم دۆسەریی سعوودی بە باشترین یاریزانی كیشوەری ئاسیا دیاری كرا

کوردستان TV
100%

سالم دۆسەری یاریزانی یانەی هیلال و هەڵبژاردەی سعوودییە، خەڵاتی باشترین یاریزانی كیشوەری ئاسیای بۆ ساڵی 2025 پێ درا، یاریزانەكە ئەمە دووەمجارە خەڵاتەكە دەباتەوە.

ئەمشەو پێنجشەممە لە شاری ریازی سعوودییە، ئاهەنگی خەڵاتی باشترینەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ ساڵی 2025 بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەكەدا سالم دۆسەری یاریزانی یانەی هیلال و هەڵبژاردەی سعوودییە خەڵاتی باشترین یاریزانی كیشوەری ئاسیای بۆ ساڵی 2025 پێ بەخشرا و پێش ركابەرەكانی ئەكرەم عەفیف یاریزای هەڵبژاردەی قەتەڕ و عارف ئەیمەن یاریزانی هەڵبژاردنی مالیزیا كەوتەوە.

سالم دۆسەری پێشتریش لە ساڵی 2022 وەك باشترین یاریزانی كیشوەری ئاسیا دەستنیشان كرابوو.

بەمەش ئەم یاریزانە سعوودییە، دەبێتە چوارەم یاریزان لە كیشوەری ئاسیا بۆ دووەمجار خەڵاتی باشترین یاریزان دەباتەوە، دوای ئەكرەم عەفیفی قەتەڕی و هیدیتووشی ناكاتای ژاپۆنی و سێرفەر گیبارۆفی ئۆزبەكستانی.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.