وهزارهتی دهرهوهی چین ئهمڕۆ پێنجشەممە، بەرگریی لە کڕینی نەوتی رووسیا کرد و بە "شەرعی" ناوی برد و فشارەکانی دۆناڵد ترەمپی بۆ راگرتنی بە هەوڵێک بۆ "تۆقاندن" وەسف کرد.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ترەمپ رایگەیاند، نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان بەڵێنی پێداوە کە هیندستان کڕینی نەوتی رووسیا رابگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوە هەنگاوێکی گەورەیە و دەبێت چینیش رازی بکەم کە هەمان شت بکات".
لای خۆیهوه دوای لێدوانهكهی دۆناڵد ترهمپ حكوومهتی هیندستان نە هیچ گۆڕانکارییەکی لە سیاسەتەکانیدا رەتکردووەتەوە و نە پشتڕاستی لێدوانهكهی ترهمپی کردووەتەوە.
ئهمرۆ پێنجشهممه له وهڵامی پرسیاری رۆژنامهنووسان لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "چین لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وزە لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەنێویاندا رووسیا، هاوبهشییهكی ئاسایی و رهوای ههیه."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەمریکا دەیکات نموونەیەکی کلاسیکی تۆقاندنی تاکلایەنەیه و زۆرەملێی ئابوورییە کە بە شێوەیەکی جددی یاسا ئابووری و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان تێکدەدات و هەڕەشە لە یەکپارچەیی و سەقامگیریی جیهانی دەکات.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر زیان بە بەرژەوەندییەکانی چین بگات، ئەوا رێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی تووند دەگرنهبهر و سەروەری وڵاتەکەیان دەپارێزن.
پەکین و مۆسکۆ هاوبەشی بازرگانی سەرەکین. چین هەرگیز شەڕی رووسیای لە ئۆکراینا شەرمەزار نەکردووە، هەروەها داوای کشانەوەی هێزەکانیشی نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.