Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:01

نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان: فه‌ره‌نسا مافی منداڵانی كۆچبه‌ر پێشێل ده‌كات  

کوردستان TV
100%

لیژنەی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئه‌مرۆ پێنجشەممە، فەرەنسای بە ئەنجامدانی پێشێلکاریی زۆر و سیستماتیکی لە مافی منداڵانی کۆچبەری بێ سەرپەرشت تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، له‌ كاتی مامه‌ڵه‌كردندا ره‌چاوی ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه‌ ناكرێت و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان بۆ دابین ناكرێت.

لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: پسپۆڕانی لیژنەی مافی منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتڕاستیان کردووه‌ته‌وه‌ کە ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی کە ناتوانن سوود لە سیستەمی پاراستنی منداڵانی فەرەنسا وەربگرن، خۆیان بێ ماڵ و حاڵ دەبیننەوە و لە چاودێری سەرەتایی بێبەشن و لە دۆخێکی ناخۆشدا دەژین.

لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی داوه‌ته‌ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌وه‌ی كه‌ نابێت چیتر ئه‌م دۆخه‌ بۆ منداڵانی كۆچبه‌ر به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت پارێزبه‌ندییان هه‌بێت له‌ دابینكردنی مافه‌كانیان و وه‌كو منداڵی هاووڵاتییانی كۆچبه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.

لیژنه‌ی مافی منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی و شوێنی نیشته‌جی بوونی شیاو بۆ ئه‌و منداڵانه‌ دابین بكرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.