بەگوێرەی حیساباتی فەلەكی، رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 19/2/2026 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و مانگەكەش 30 رۆژی تەواو دەبێت.
بەگوێرەی حسیاباتە فەلەكییەكان كە بەشێك لە ناوەندە فەلەكییە جیهانییەكان بڵاویان كردۆتەوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 18/2/2026 لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مانگ دەبینرێت و بەمەش رۆژی پێنجشەممە 19/2/2026 دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ناوەندە فەلەكییە جیهانییەكان ئاماژەیان بەوەشداوە كە پێشبینی دەكرێت مانگی رەمەزانی داهاتوو 30 رۆژی تەواو دەبێت، واتە رۆژی شەممە رێكەوتی 20/3/2026 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.