كۆمەڵەی حوسییەكانی یەمەن ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی كوشتنی محەمەد عەبدولكەریم غەماری سەرۆك ئەركانی سوپای وڵاتەكەیان لە هێرشێكی سوپای ئیسرائیل راگەیاند.
حوسییەكان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردەوە: ململانێ سەربازییەكانمان لەگەڵ ئیسرائیل كۆتایی نەهاتووە و بەدڵنیاییەوە دوژمن سزای ئەنجامدانی تاوانەكانی وەردەگرێتەوە.
بڵاویشیان كردەوە: محەمەد عەبدولكەریم غەماری سەرۆك ئەركانی سوپای وڵاتەكەمان لە هێرشێكی ئیسرائیلییەكان كوژراوە. بەڵام كات و شوێنی كوشتنی غەماری ئاشكرا نەكرد.
هەرچەندە كاتی كوشتنی غەماری تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی رابردوو ئاشكرای كردبوو كە شوێنێكی كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی سەربازی سوپای حوسییەكانیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆدومان كردووە، لە كاتی بۆردومانەكەش محەمەد عەبدولكەریم غەماریش لە شوێنی كۆبوونەوەكەدا بووە.
حوسییەكان هەروەها بڕیاریانداوە لە شوێنی محەمەد عەبدولكەریم غەمار، لیوا روكن یووسف حەسەن ئیسماعیلی وەك سەرۆكی نوێی ئەركانی سوپا دیاری كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.