Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:26

پارێزگای هەولێر: دەست کرا بە جێبەجێکردنی 8 پڕۆژەی ئاو

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایگەیاند لە درێژەدان بە چارسەرکردنی کێشە و کەموکوڕیی بیرەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی 8 پڕۆژە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 16ـی تشرینی یەکەم، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکانی ئاو و لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی هاوڵاتییان و دابینکردنی ئاوی پاک و شیاوی خواردنەوە، لەلایەن تیمەکانی بەڕیوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر دەستکرا بە:

1- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی پونگینەی سەر بە ناحیەی هیران.

2- چاککردنی کەموکوڕییە تەکنیکیەکانی پڕۆژەی ئاوی قەندیل-شەقڵاوە.

3- لێدانی بیر بۆ گوندی دوین.

4- جێبەکێکردنی پڕۆژەی ئاوی گردەچاڵ -  کۆڕێ.

5- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکی کوردستان، لە ناحییەی باسرمە.

6- لێدانی بیر بۆ گوندی پەلکانە، لە ناحیەی دێگەڵە.

‏7- دروستکردنی عەمباری کۆنکرێتی ئاو بۆ گوندی ئامۆکان، لە سنووری قەزایی هەریر.

‏8- جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی بیۆکان لە مەلائۆمەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.