Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 01:44

لە شنگال گرووپێکی چەکدار نووسینگەی کاندیدێکی پارتییان سووتاند

کوردستان TV
100%

شەوی رابردوو گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پەرلەمانتار مەحما خەلیلی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا و پۆستەر و تابلۆکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ناوبراویان ئاگر دا.

نووسینگەی مەحما خەلیل رایگەیاند کاتژمێر دوازدەی بەرەبەیانی پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، کۆمەڵێک کەسی نەناسراو بە  بیروباوەڕی داعشەوە، پۆستەر و تابلۆکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی مەحما خەلیل عەلی ئاغا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوایان لە ناو حەوشەی نووسینگەکەی لە قەزای شنگال سووتاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردەدا هاتووە ئەم کارە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکەین و جەخت دەکەینەوە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییانە پێیان خۆش نییە ئەو دڵسۆزی و دەسکەوتانەی ئەو پەرلەمانتارە ماوەی بیست ساڵە پێشکەشی کردووە بەردەوام بێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە "ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە ناتوانێ ئێمە لە خزمەتکردن بە خەڵکەکەمان و بەردەوامبوون لە بەدەستهێنانی مافەکانی دانیشتووانی شنگال لە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان و هەروەها مافەکانی خەڵکی نەینەوا سارد بکاتەوە بە ڵکوو تەنیا سوربوون و بڕیارمان زیاتر دەکات بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگەی خزمەتکردنی خەڵکی قەزای شنگال و پارێزگا ئازیزەکەمان".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.