بزووتنەوەی حەماس دەڵێ هیچ تەرمێکی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لەدەستدا نەماوە و بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو 19 بارمتەیەی هێشتا ڕادەست نەکراونەتەوە پێویستی بە کات و ئامێری تایبەت هەیە.
بزووتنەوەی حەماس لە پاش ڕادەستکردنی تەرمی دوو بارمتەی ئیسرائیلی بە خاجی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند پابەندی بەڵێنەکانی خۆی بووە و بارمتە زیندووەکانی ئازاد کردووە و تەرمی هەموو ئەو بارمتانەش کە لەبەردەست بوون ڕادەست کراون. بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو 19 بارمتەیەی ماونەتەوە پێویستی بە گەڕان و ئامێری تایبەت هەیە و بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵێلی زۆر لەئارادایە.
بە مەبەستی دۆزینەوەی پەیکەری ئەم 19 بارمتەیە، بڕیار دراوە گرووپێکی نێودەوڵەتی پێک بێت و هاوکاتیش تیمێکی میسری بە شێوەی سەربەخۆ لە هەوڵدایە تەرمی بارمتەکان بدۆزێتەوە.
ناوبژیوانەکان هۆشدارییان داوە بە هۆی ئەو وێرانییە بەربڵاوەی لە غەززە هەیە، دۆزینەوەی تەرمی هەموو بارمتەکان ڕەنگە چەند حەفتەیەک کات ببات و ئەمەش ڕەنگە پڕۆسەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی غەززە لەبار ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.