سەرۆكی ئەمریكا داوای لە بزووتنەوەی حەماس كرد پابەندی ئاگربەست بێت، چونكە رەنگە بە یەك ئاماژە لەوەوە، ئیسرائیل لە غەززە دەست بە شەڕ بكاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: رەنگە ئیسرائیل بە یەك ئاماژەی من لە غەززە دەست بە شەڕ بكاتەوە، بۆیە داوا لە بزووتنەوەی حماس دەكەم پابەندی ئاگربەست بێت.
ترەمپ ئاماژەی بە پڕۆسەی ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان كرد كە یەكێك بووە لە ئامانجە سەرەكییەكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە كەرتی غەززە.
سەرۆكی ئەمریكا نەشی شاردەوە كە زانیارییان پێگەیشتووە بزووتنەوەی حەماس لە غەززە دەستی بە لەسێدارەدانی خەڵكی سڤیلی فەڵەستینی كردووە، بۆ ئەم مەبەستە جەختی كردەوە كە لێكۆڵینەوەی ورد دەكەن.
رۆژی دووشەممەی رابردوو لە كۆبوونەوەی لووتكەی شەرم شێخ، رێككەوتن كرا لەسەر كۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە، رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی گشتی لە 20 خاڵ پێكهاتبوو و دەستپێكی خاڵەكانیش ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەكان و لێخۆشبوون بۆ ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.