Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 20:57

بارەگای بارزانی: کردەوەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی

کوردستان TV
100%

بارەگای بارزانی لە پەیامێکدا بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە دەکات و ڕایگەیاند، کردەوەی لەمجۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیری. هاوکات داوا دەکات ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

دەقی پەیامەکە:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی (السيادة) دەکەین، کە دوێنێ شەو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بەغدا، گیانی لەدەست دا.

وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانێتیی ئەلسیادە و بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکەین، ڕاشیدەگەیێنین کە کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

بارەگای بارزانی
15ـی تشرینی یەکەمی 2025
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.