Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:46

ئاگادارییەك بۆ شوفێران.. سبەی بەشێكی رێگەی گەلی عەلی بەگ دادەخرێت

کوردستان TV
100%

ئاگاداری شوفێران و سەرجەم هاووڵاتییان دەكرێتەوە كە سبەی پێنجشەممە بۆ ماوەیەكی كاتی بەشێكی رێگەی گەلی عەلی بەگ دادەخرێت.

هاتوچۆی سۆران لە ئاگادارییەكدا رایدەگەیەنێت: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە كە سبەی پێنجشەممە بەشێكی ڕێگەی گەلی عەلی بەگ لە زارگەلی باڵەکیان واتە دەروازەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، تا بازگەی بێخاڵ ڕێگە دادەخرێت.

هەروەها رایدەگەیەنێت: داخستنەكە لە کاتژمێر 7ی بەیانی تا کاتژمێر 2ی دوای نیوەرۆ دەبێت.

سەبارەت بە هۆكاری داخستنی رێگەكە، هاتوچۆی سۆران ئاماژە بەوە دەكات كە بە هۆکاری هێلکاریکردنی ڕێگاکەوە دەبێت.

داواشی لە شوفێران كرد لە ماوەی داخستنەكەدا ڕێگەی رواندز - بێخاڵ بەکار بهێنن و هەروەها هاوکاری تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی سۆران بكەن و پابەندی رێنماییەكان بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.