ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌م، رێكخراوی خۆراکی جیهانی لە هۆشدارییەکی تووند دا رایگەیاند، بەهۆی سنوورداركردنی پشتیوانیی دارایی وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان 13.7 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان رووبەڕووی برسییه‌تی و كه‌می خۆراك بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" رایگه‌یاندووه: هۆشدارییه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، خەڵکی هەر یەک لە وڵاتانی ئەفغانستان، کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی، هایتی، سۆماڵ و باشووری سۆماڵ له برسییه‌تییه‌كی سه‌ختدا ده‌ژین و گه‌ر دۆخه‌كه وا بڕوات ره‌نگه رووبه‌ڕووی به‌ندخۆراكی و خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستیی تووند ببنه‌وه، به‌تایبه‌تی منداڵان و به‌ساڵاچووان.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ده‌شڵێت: ئەگەری کەمبوونەوەی یارمەتییە داراییەکان بە ڕێژەی 40% له ئارا دایه، کە بودجەی رێکخراوەکە لە 9.8 ملیار دۆلارەوە بۆ 6.4 ملیار دۆلار دابەزیووه، واتە بەراورد بە ساڵی 2024 پشتیوانییە داراییەکان بەبڕی 3.4 ملیار دۆلار کەم بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: سنوورداركردنی پشتیوانییه داراییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ رێكخراوی خۆراكی جیهانی وای كردووه قه‌یرانی مرۆیی گه‌وره له ئێستا و داهاتوو دا دروست ببێت و رێكخراوه‌كه نه‌توانێت وه‌كو پێویست فریای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆراك بكه‌وێت، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.