Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 23:21

یونسکۆ و کارگروپ بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رێککەوتنیان واژۆ کرد

کوردستان TV
100%

ركخراوی یونسکۆ و کارگروپ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رێککەوتنیان واژۆ کرد و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی هەرێم بە گەرمی پێشوازی لەم پڕۆژە هاوبەشە دەکات و بەڵێنی هاوکاری تەواوی یونسکۆی دا بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر و پاراستنی مێژووە 8000 ساڵییەکەی.

دوێنێ سێشەممە، رێوڕەسمێکی گرنگ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، کە تێیدا رێککەوتنێکی نوێ لەنێوان رێکخراوی یونسکۆ و کار گروپ واژوو کرا. ئامانج لەم رێکەوتنە، پاراستن و بوژاندنەوەی قەڵای هەولێرە، کە یەکێک لە دێرینترین شوێنەوارەکانی جیهانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی تشرینی یەکەم فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بڵاوی کردەوە، لەم رێوڕەسمەدا سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئامادە بوو،  لە گوتارێکدا سوپاسی هەوڵەکانی هەردوو لا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان و عێراق لانکەی شارستانیەتن و خاوەنی چەندین شوێنەواری دێرینن کە دەکرێت لەلایەن یونسکۆوە بناسرێن و کار لەسەر پاراستنیان بکرێت.

خاتوو ئۆدری ئازۆلای، بەڕێوەبەری گشتی یونسکۆ و شێخ باز رەئوف کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارگروپ، واژۆیان لەسەر ئەم رێکەوتنە کرد. هەروەها، ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتییە دیارەکان ئامادە بوون، لەوانە ئێرنێستۆ ئۆتۆن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ رۆشنبیری لە یونسکۆ؛ ئەلێکساندرۆس ماکاریگاکیس، نوێنەری یونسکۆ لە عێراق؛ ئەسعەد تورکی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری عێراق لە یونسکۆ؛ د.عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و یادگار ئەرگۆشی، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر.

سەفین دزەیی جەختی لەوە کردەوە حکوومەتی هەرێم بە گەرمی پێشوازی لەم پڕۆژە هاوبەشە دەکات و بەڵێنی هاوکاری تەواوی یونسکۆی دا بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر و پاراستنی مێژووە 8000 ساڵییەکەی. هەروەها ئاماژەی بە گرنگی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت دا لەگەڵ حکوومەت بۆ پڕۆژەکانی پاراستنی شوێنەوار، وەک ئەوەی کۆمپانیای کارگروپ کردوویەتی.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.