دوای ئەوەی حەماس کاتەکانی شەو تەرمی چوار دیلی ئیسرائیلی دیکەی لە غەززە رادەست کرد، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ئیسرائیل بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەروازەی سنووری ڕەفەح-ی نێوان غەززە و میسر دەکاتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی توركیا" ئه‌نادۆڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح کە بە دەروازەی غەززە بۆ جیھان دادەنرێت و سه‌ره‌كیترین ده‌روازه‌یه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان و له‌ماوه‌ی جه‌نگدا رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بووه له‌نێوان نێرده‌ی وڵاتان و رێكخراوه‌كان بۆ غه‌ززه كه ئیسرائیل كۆنترۆڵی كردبوو.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل KAN، حکوومەتی ئیسرائیل ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بڕیاری دا بە هەڵگرتنی سزاکان كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح.
به پێی هه‌واڵه ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیل: ئەمڕۆ ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه وەک پلانی بۆ داڕێژراوە بۆ ھاتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەپێی رێککەوتنی ئاگربه‌ست.
جێی باسه، رادەستکردنی چوار تەرمی دیکەی دیلە زیندانیکراوە ئیسرائیلییەکان لە کاتەکانی شەودا لەلایەن حەماسەوە و رادەستکردنی ھەندێک تەرمی دیکە بە ھەمان شێوە لەمڕۆدا، کاریگەری ھەبوو لەسەر بڕیارەکەی ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.