سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلبەدیل کۆبوونەوە و دۆخی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له ديدارێکدا له‌گه‌ڵ سياسه‌تمه‌دارى عێراقى، عه‌دنان ئه‌لزورفى، سه‌رۆکى هاوپه‌يمانيى ئه‌لبه‌ديل، دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ کرد که 11ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردن و به‌شداريى فراوان له ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريکاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌کان و پێکهاته‌کانى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌کان کرده‌وه.
کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى ناوچه‌که، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.