Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:01

سبەی نزیكەی 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند سبەی نزیکەی 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، سبەی نزیكەی 2 هەزار پارچە زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دابەش دەكرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی مەرج و ڕێنماییەكان دەیانگرێتە، دەبنە خاوەن زەویی خۆیان و لە بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.