Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:32

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: شەقامێكی دووسایدی 30 مەتری لە هەولێر قیرتاو كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند  شەقامێكی دووسایدی 30 مەتری لە گەڕەكی هەولێری نوێ، بە ڕووبەری 8000 مەتر دووجا بە بەكارهێنانی 1500 تۆن قیر قیرتاو کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام، پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكیی 30 مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بواری شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆدا لەلایەن فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی دیكە بۆ هاووڵاتییان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.