لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندووقی لە ڕێگەی كەركووک تا كەندی قەتەوی دروست دەکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەم، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لەسەر بوودجەی پارێزگا، پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆیی سندووقی لە شەقامی کەرکووک، نزیک شوقەکانی شەهیدانی گردەڕەشە تا کەندی قەتەوی، دروست دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە درێژەدان بە کاری خزمەتگوزاریی ئەو شوێنانەی كە پێویستن لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی كاریگەری و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی لە ڕێگەی كەركووک تا كەندی قەتەوی دروست دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.