Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:06

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و بارودۆخی دارایی هەرێم و بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2025 تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە".

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە: "لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە ماوەى پێشوودا ئەنجام درا، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر ڕاسپاردەى دواکۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەى مانگەکانی ساڵی 2025 دەخرێتە ڕوو."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.