Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 07:03

لە سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆڵێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینی دەكرێت لە سەنتەری شارەكان باران ببارێت.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە: لە رۆژی سێشەمەی هەفتەی داهاتوو، هەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک کە لە باشووری ئەوروپا و دەریای ناوەراستەوە چالاک دەبێت.

راشیگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند تەواوی ناوچە و سەنتەری شارەكانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە: لەم ماوەیەدا پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە: كاریگەریی شەپۆڵەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.