Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:11

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا، جەختی کردەوە کە پێویستە کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت. باڵیۆزی بەریتانیاش پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆژەکانی (هەژماری من) و (ڕووناکی)ـی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت.

هەروەها بە گرنگییەوە باس لە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت کرایەوە کە پێویستە ئەم ڕێککەوتنە ببێتە دەستپێکێک بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی پەرلەماندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەت، بەتایبەتی سەرکەوتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی). باڵیۆزی بەریتانیاش پیرۆزبایی و دەستخۆشیی لە سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژانە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.