Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

دوای شەڕی 12 ڕۆژە بەرپرسانی باڵای ئێران مۆبایل بەکار ناهێنن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پێشووی دامەزروەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران ڕایگەیاند لە دوای شەڕی 12 رۆژەوە دەستڕاگەیشتن بە بەرپرسانی ئێران زۆر دژوار بووە لەبەر ئەوەی مۆبایلیان پێ نییە و شوێنی نیشتەجێبوونیان دیار نییە.

ڕۆژی سێشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، عیززەتوڵڵا زەرغامی، بەرپرسی پێشووی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئێران کە لە کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسیدا وەزیری میراتی کەلتووری و گەشتیاریی وڵاتەکەی بووە لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕەخنەی لە بەرپرسانی ئێران گرت و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆژانە کاتێک لەگەڵ هێندێک کەس کە وردە بەرپرسیارێتییەکیان هەیە پەیوەندی دەگرم، دەگوترێ ئیتر مۆبایلیان پێ نییە یا شوێنی نیشتەجێبوونیان نادیارە".

زەرغامی داوای کردووە دۆخی نێوان بەرپرسانی بەڕێوەبەری و سیاسیی وڵاتەکەی ئاسایی بکرێتەوە و "دانانی پاسەوان کەسایەتییەکان و بەرپرسەکانیش، جگە بۆ هێندێک کەسی تایبەت، نەمێنێت".

لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئێسرائیدا، دەستڕاگەیشتنی ئیسرائیل بە کۆمەڵێک زانیاریی نهێنی و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندە باڵاکان و زانایانی ئەتۆمی، بوو بە هۆی ئەوەی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەری کۆنترۆڵی مۆبایلی کەسایەتییە ئێرانییەکان لە لایەن ئیسرائیلەوە بخەنە بەر باس و هەر بۆیەش بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئەم وڵاتە ئیدی مۆبایل بەکار ناهێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.