Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:05

به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت پڕۆژەی ئاوی كۆیە جێبه‌جێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 112 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی كۆیە، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەش كێشەی ئاوی شارەكە بەیەكجاری چارەسەر دەبێت.

 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كردە‌وه‌: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چارەسەریی ریشەیی و درێژمەودای گرفتی كەمئاوی لە سنووری شارۆچكه‌ی كۆیە، رەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی ( 112 ملیار و 147 ملیۆن و 52 هەزار و 585 دینار ) بەشێوەی نەختینە و قۆناغ، بۆ جێبەجێکردنی گەورە پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژیی راكێشانی هێڵی دووەمی ئاوی خواردنەوە بۆ كۆیە.

جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گه‌وره‌ی كۆیه‌، یەكێك دەبێت لەو پڕۆژە گەورە و ستراتیژییانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر كه‌ لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت و بەتەواوبوونی پڕۆژەكە و راكێشانی ئاو لە زێی بچووك، سەنتەری شارۆچكه‌ی كۆیە و شارەدێكانی سەر بە شارۆچكه‌كه‌ لێی سوودمەند دەبن.

پارێزگای هەولێر جەختیشی كردەوە كە لەو نزیكانە كار لەسەر قۆناغەكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژەكە دەكرێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی و بە دیزانێكی سەردەمییانەی ئەوروپی و نوێترین تەکنەلۆجیا و كرێكاری خۆماڵی کاری تێدا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.