Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:11

حەماس تەواوی دیلە ئیسرائیلییەكانی رادەستی خاچی سوور کرد

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌ ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ حەماس لە خاڵی دووهەمی رادەستکردن 13 دیلی ئیسرائیلیی رادەستی شاندی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.

ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: به‌م راده‌ستكردنه‌ش تەواوی دیلە ئیسرائیلییە زیندووەکانی ناو کەرتی غەززە ئازاد کران.  

بەپێی ھەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل KAN، حەماس دیلە ئیسرائیلییەکانی لە "خان یونس" لە باشووری کەرتی غەززە به‌ پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌ رادەستی شاندی خاچی سوور کردووە.  

میدیا ناوخۆییه‌كانی ئیسرائیل بڵاوییان كردووه‌ته‌وه‌: بە رادەستکردنی ئەم 13 دیلە ئیسرائیلییە بە شاندی خاچی سوور، حەماس ته‌واوی ئەو 20 دیلە ئیسرائیلییە زیندووەی لە کەرتی غەززە بوون ئازاد کرد.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.