Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 20:30

سبەی پردی کاولۆکان بە ڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

ماوەی دوو رۆژە رێگای رواندز – سۆران بەهۆی داروخانی چەند پلێتێکی پردی کاولۆکان داخراوە و ئەمڕۆ قایمقامی رواندز دەڵێت، سبەی دوای نیوەڕۆ بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی یەکەم، ئەحمەد قادر، قایمقامی شارۆچکەی رواندز، بە شاخەوان سەلمان، پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: پردی کاولۆکان کارکردن تێیدا بەردەوامە و سبەی دوای نیوەڕۆ بە ڕووی شۆفێران و بارهەڵگراندا دەکرێتەوە.

قایمقامی شارۆچکەی رواندز گوتیشی، ژێرپردەکە هەندێک زیانی پێگەیشتبوو و ئێستا چاک کراوەتەوە، ئەوەی ماوە تەنیا دانانەوەی پلێتەکانە و ئەمشەو یان سبەی بەیانی کارەکانی تەواو دەبێت.

رۆژی شەممە 11ـی تشرینی یەکەم، پردی کاولۆکان لەسەر رێگای رواندز – سۆران درزی برد و چەند پلێتێکی بەربووەوە و بەهۆیەوە رێگاکە داخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.