ئەو زاوایەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەبەردەم دادگای هەولێر خەزووری خۆی كوشتبوو، لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیر كرا.
پۆلیسی هەولێر لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانمان لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ع. م) کێشەی خێزانی هەبووە، لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە دادگا، تەقە لە خەزووری خۆی بەناوی (ب. ر. ع) كردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕوودانی تاوانەکە، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و ئێستاش لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.