دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئه‌مرۆ دووشەممە دوای ته‌واوكردنی گوتاره‌كه‌ی له په‌رله‌مانی ئیسرائیل لە په‌یامێكدا بۆ کەناڵی "کنێست" دووپاتی کردەوە کە بە دوای رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاران‌دا دەگەڕێت، دوای ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا لەگەڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنە ئەتۆمییەکان لە ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ترەمپ رایگه‌یاندووه: "ئەوە زۆر باش دەبێت ئه‌گه‌ر رێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئێران‌دا بکرێت و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئایا ئەوە ئێوه دڵخۆشت ناکات؟ ئایا ئەوە خۆش نییە گه‌ر رووبدات؟ .
تره‌مپ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیاتر گوتی : "دڵنیام ئێرانیش هه‌مان نیازی منی هه‌یه و پێموایە ئەوانیش ئەوەیان دەوێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە ئامادەین کاتێک ئێوە ئامادەبن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.