Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:12

پۆلیسی هەڵەبجە دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیل دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە بەشی نەهێشتنی تاوان  دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد بە تۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیلی دوو تایە و سێ تایە لەناو شار و دەوروبەری.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی یەکەم، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکرد سەبارەت بە دزرانی ماتۆڕسکیلەکانیان، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی پێکردووە، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون بۆ تۆمەتباران، هەردوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م. س. ح)، تەمەن 16 ساڵ، و (ی. ل. ن)، تەمەن 21 ساڵ، کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن دەستگیر کران.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەردا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.