Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 21:41

رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌نجامی زانکۆلاین ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی زانکۆڵاین ڕادەگەیەنرێت.

ڕۆژی دووسەممە، 13ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌کانی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانکۆ و په‌یمانگه‌کان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان، ده‌ست ده‌کرێت به‌ پرۆسه‌ی خوێندنی قۆناغی یه‌که‌م له‌ زانکۆکان، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌رگیراوان له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ زانکۆکانیانەوە بکه‌ن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاشیگەیاند: بە مەبەستی پێشوازی لە قوتابییە وەرگیراوەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی  2025- 2026 ئامادەکاریی پێویست دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.