بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند 5 ملیاری دیکە لە شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران خەرج کراوە و لە ڕۆژانی داهاتووەدا بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند، پێنج ملیاری دیکە لە شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران خەرج کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بە شێوەک چەک ڕادەستی جووتیاران دەکرێت.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گوتیشی: " شایستەی ئەمساڵی گەنمی جووتیارانی هەولێر زیاتر لە 90 ملیار دینارە. لە قۆناغی یەکەم 20 ملیار دینار خەرج کرا و لە قۆناغی دووەم بڕی 5 ملیار دیناری دیکەش خەرج کراوە و تاکوو ئێستا بە گشتی 25 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.