Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:13

بنیامین ناتانیاهۆ: بۆ ئیسرائیل جەنگ کۆتایی نەهاتووە

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێی وایە جەنگ بۆ وڵاتەكەی کۆتایی نەهاتووە، چونكە ئێستا بەشێك لە دوژمنەكان پەرە بەخۆیان دەدەن بۆ ئەوەی هێرش بكەنەوە سەریان.

بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوتارێكی تۆماركراودا کە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردۆتەوە، ڕایگەیاندووە: جەنگ بۆ ئیسرائیل کۆتایی نەھاتووە، چونکە بەشێک لە دوژمنەکان پەرە بە تواناکانیان دەدەن و خۆیان بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکەن.

ناتانیاھو گوتوویەتی: وڵاتەکەمان بە ساتێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت و ھەندێک کەس باوەڕیان نەدەکرد ئەم ڕۆژە دێت، بەڵام خۆم و زۆرێك لە خەڵكی ئیسرائیل باوەڕمان بە ئەگەری بەدیھێنانی ئەم دەستکەوتە مەزنە ھەبوو.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ھۆشداریشی دا لە بەردەوامبوونی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و گوتی: ھێشتا ناکۆکی ناوخۆیی لە نێوانماندا ھەیە، بەڵام هیوادارم لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.