له چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیی غه‌ززه ، وەزارەتی دادی ئیسرائیل ئه‌مرۆ هەینی لیستێكی 250 بەندکراوی فەلەستینیی بڵاوکردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ حەماس و ئازادكردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە غەززە راگیراون ئازاد بکرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه: زۆرینه‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ی كه له لیسته‌كه‌دا ناویان هاتووه حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تاییان هه‌بووه،
ئه‌وه‌ش هاتووه: لە لیستەکەدا ناوی چەند سەرکردەیەکی دیاری فەلەستین کە سیمبولی خەباتی چەکداری فەلەستین بوونه دژ بە ئیسرائیل و حەماس داوای ئازادکردنیانی کردووە له لیسته‌كه‌دا ناویان نه‌هاتووه.
![]()
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.