دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە داماڵینی چەک لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەززەدا ده‌بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ئیسرائیل پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بزووتنەوەی حه‌ماس دەبێت دەستبەرداری چەکەکانی بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بە رۆژنامەنووسانی راگه‌یاندووه: "من باسی ئەوە ناکەم، چونکە ئێوە دەزانن قۆناغی دووەم چییە."
تره‌مپ راشیگه‌یاند، به دڵنیایی قۆناغی دووه‌م به‌ره‌وپێشوونی زیاتر له رێككه‌وتنه‌كه ده‌بینن كه چەکداماڵینی حه‌ماس دەبێت."
دۆناڵد تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژەی بەوەشکرد، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلیش دەبێت روو بدات و به‌شێكی گرنگه له سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.