کایا کالاس، بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، به‌دڵنیایی ئه‌كێتیی ئه‌وروپا به پێی پێگه‌و قه‌باره‌ی خۆی به‌شداری له حكوومه‌تی راگوزه‌ری داهاتووی غه‌ززه‌دا ده‌كات.
كالاس جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ئه‌م به‌شداریی كردنه لە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە جێگیرکراوە و له رۆژانی داهاتوودا دوای رێككه‌وتنی كۆتایی و ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كانی نێوان حه‌ماس وئیسرائیل زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا کە ئایا یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیە بەشداری لە ئەنجوومەنی ئاشتیدا بکات له حكوومه‌تی داهاتووی غه‌ززه، کاڵاس گوتی، بەڵێ ئێمە پێمان وایە ئەوروپا رۆڵێکی گەورەی هەیە له داهاتووی غه‌ززه‌دا و دەبێت ئێمەش بەشێک بین لەو ئەنجوومەنە كه له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بڕیاره دروست بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.